هەسەدە سوپاسی خەڵکی دەیرەزۆر و ڕیشسپییان دەکات
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" بەپێی پلانسازی و ئامانجە دەستنیشانکراوەکان بەردەوامە، سوپاسی خەڵکی دەیرەزۆر و ڕیشسپییان دەکات بۆ پشتگیریی هێزەکانیان.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" بەپێی پلانسازی و ئامانجە دەستنیشانکراوەکان بەردەوامە، سوپاسی خەڵکی دەیرەزۆر و ڕیشسپییان دەکات بۆ پشتگیریی هێزەکانیان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، دەربارەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" دژی داعش و تاوانباران لە گوندەواری دەیرەزۆر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ناوەندەکە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕۆژی چوارەمدا، بەپێی پلانسازی و ئامانجە دەستنیشانکراوەکان بەردەوامە، دەڵێت: "هێزەکانمان سوپاسی خەڵکی دەیرەزۆر و ڕیشسپییان دەکات، بەو هۆیەی لە ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە لەپاڵ هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکە بوون و پشتگیری پێویستیان پێشکەش کرد.
کاتی پێشڤەچوونی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، کۆمەڵێک چەکدار لە شارۆچکەی ئەلشحێل لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان و شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامدا شەڕڤانێکی ئێمە و ٢ هاوڵاتی شەهیدبوون.
هێزەکانمان لەگەڵ غەمگینبوون بە شەهیدبوونی هاوڵاتییان، هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، بەپەلە لێپرسینەوە دەربارەی هێرشەکە دەست پێ دەکات، ئەوانەی دەستیان تێدا هەبووە، دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی توندترین سزا دەبنەوە".