هەشتەمین کاروانی خەڵکی فورات گەیشتە کۆبانێ

خەڵکی فورات کە لە بەنداوی تشرین ئێشکگرییان دەکرد، ئەمڕۆ لەلایەن سەدان کەس لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد پێشوازییان لێ کرا.

گەلی کانتۆنی فورات کە لە ٢٥ ی نیسانەوە لە بەنداوی تشرین لە ئێشکگریی بەرخۆداندا بوون، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد لەلایەن سەدان کەسەوە پێشوازییان لێ کراوە.

گەل لەوێ بەڵێنیاندا تا کۆتایی خاوەنداری لە بەنداوەکەیان دەکەن و هەرچییەک ڕووبدات، بەنداوەکە لە داگیرکاری ڕزگاربکەن.