هەڤاڵی رۆژنامەوانمان سەید ئەڤران شەهید بوو
خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد سەید ئەڤران کە ساڵانێکی زۆربوو لە ئاژانسەکەمان کاری دەکرد، لە ٢٢ی ئەیلولدا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەهۆی وەستانی دڵەوە شەهیدبوو.
خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد سەید ئەڤران کە ساڵانێکی زۆربوو لە ئاژانسەکەمان کاری دەکرد، لە ٢٢ی ئەیلولدا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەهۆی وەستانی دڵەوە شەهیدبوو.
یەکێتی راگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) رایگەیاند، کە رۆژنامەوان، نوسەر و شۆڕشگێڕ سەید ئەڤران شەهید بووە.
یەرەئا باسی لەوەکردووە، کە سەید ئەڤران ماوەیەکی زۆربوو تووشی نەخۆشی بوو، لە ٢٢ی ئەیلولدا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری تێدا وەردەگرت، شەهید بوو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سەبارەت بە شەهیدبوونی هەڤاڵمان کە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم ناوەندی کولتور و هونەری محەمەد شێخۆ لەبارەی شەهیدبوونی ئەو هاوڕێیەیانەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە و داوای لە رۆژنامەوانان کردووە بەشداری کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە بکەن.
ژ.ن