هێڤی موستەفا: گەر کوردان یەکگرتوونەبێت، لۆزانێکی دیکە بەسەر کورددا دێت
هێڤی موستەفا دەسنیشانیکرد بۆ یەکڕیزی کورد کۆنفرانسێکی بەرفروان ساز دەکرێت و گوتی: "گەر هەڵوێستی کوردان یەکگرتوو نەبێت، ئەوا لۆزانێکی دیکە بەسەر کورداندا دێت."
هێڤی موستەفا دەسنیشانیکرد بۆ یەکڕیزی کورد کۆنفرانسێکی بەرفروان ساز دەکرێت و گوتی: "گەر هەڵوێستی کوردان یەکگرتوو نەبێت، ئەوا لۆزانێکی دیکە بەسەر کورداندا دێت."
پێش ماوەیەک کۆنگرەی نەوەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕاگەیاندراوێکی دا و ئاماژەی بەوەدا کۆنفرانسی یەکڕیزی کوردان ڕێکدەخرێت. بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی سەر سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر کوردانی ڕۆژئاوا، کۆنفرانسەکە دواخرا، بەڵام بە دڵنیاییەوە بڕیارە کۆنفرانسەکە ئەنجام بدرێت و چەندین پارتی سیاسی لە هەر چوارپارچەی کوردستانەوە تێیدا بەشداربن.
پەیوەست بەم بابەتەوە جێگری هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) هێڤی موستەفا بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
هێڤی ئاماژەی بەوەدا ماوەی ٢٥ ساڵە کەنەکە بەدواداچوونی یەکڕیزی کوردان دەکات و بەم شێوەیە بەردەوامی دا بە قسەکانی: "لە ساڵوەگەڕی ڕێککەوتنمانەی لۆزاندا، کەنەکە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردرا کۆبوونەوەی 'ڕاوێژی نەتەوەیی' لەسەر ئاستی کوردستان ئەنجام بدرێت. بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی سووریاوە کۆبوونەوەکە دواخرا، هەرچەندە بڕیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەوە لە ئارادایە و ئەنجام دەدرێت. لە دوای ئەو پێشهاتانەوە." هێڤی دەسنیشانیکرد لە دوای پێشهاتەکانی سووریا کار و خەباتەکانیان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا چڕترکووەتەوە، بە ئامانجی یەکڕیزی کوردان.
'گرنگترین شت بۆ ئێمە چارەسەری کێشەی کوردە لە سووریا'
هێڤی موستەفا لە قسەکانییدا ئاماژە بەوەکرد ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەم کۆنفرانسە لە ئارادایە و گوتی: "لەبەرئەوەی کۆمیتەی چاوپێکەوتنی پارتەکەمان چوو بوو بۆ ئەوەی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنەکەسە بکات، ڕاستە ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجامدرا، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک لەلایەن ئەوانەوە نەدراوەتەوە. هیوامان ئەوەیە کە ئەنەکەسەش بەشداری کۆنفرانسەکەمان بکات بۆ ئەوەی کورد بە هیچ شێوەیەک لە دەرەوە نەمێنێتەوە و هەموو کوردێک بتوانێت لەم کۆنفرانسەدا جێگەی خۆی بگرێت. ئەگەر هەر پارتێکی کوردی لەم کۆنفرانسەدا جێگەی خۆی بگرێت، هەر بڕیارێک لەم کۆنفرانسە دەربچێت، دەرئەنجامی ئیرادەی گشتیی پارتەکانی کوردستانە. ئەو گۆڕانکارییانەی ئەم دوایەیی سووریا، پێشهاتی زۆر هەستیار بوون. وەک دەزانرێت هاتنی جۆلانی بۆ سەر دەسەڵات بۆ چیبوو، یەکەم ئامانجی بەشار ئەسەد بووم نەک بۆ دامەزرادنی سووریایەکی دیموکراتیک. دوای ئەوەی بەم شتە گەیشتە دەسەڵات لە سووریا، هیچ پڕۆژەیەکی نییە بۆ بەڕێوەبردنی گەلی سووریا یان بنیاتنانی سوریایەکی ئازاد و دیموکراتیک. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لەو کاتەوەی جۆلانی هاتۆتە سەر دەسەڵات هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە سوریا دروست نەبووە".
'ئەگەر هەڵوێستی کورد یەکگرتوو نەبێت، لۆزانێکی تر بەسەرماندا دێت'
هێڤی موستەفا ئاماژەی بە یەکگرتووی کورد لەم دۆخەی سووریای نوێ دا و گوتی: "وەک کەنەکە ئەوەی گرنگ بێت بۆمان ئەوەیە کە چ کەسێک دێتە سەر دەسەڵاتی سووریا دیموکراسی و یەکسانی بێنێت و هەروەها لە بەرانبەر ئەمەدا پێویستە کورد چۆن یەکگرتوو بێت و لە بەرانبەر ئەم دۆخەدا بە هێزبن. هەروەها ئەم زیهنیەتەی جۆلانی دەیەوێت فیتەنەیەک لە نێوان نەتەوەکانی سووریادا دروست بکات و سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ناوببات. ئەگەر کورد لەم پڕۆسەیەدا هۆشیار نەبێت، هەڵوێستیان یەک نەبێت و بەرژەوندی پارت بە لاوەنەنێن ئەوا لۆزانێکی دیکە بەسەرماندا دێت. با گەلی کورد بزانێت ئەگەر کورد بوون بە یەک دەست ئیدی هیچ هێزێکی سەربازی دووژمن ناتوانێت بمان شکێنێت".
'پێویستە کۆنفرانسی یەکگرتووی کورد زۆر بەرفراوان بێت'
هێڤی موستەفا باسی کۆنفرانسی یەکگرتووی کوردانی کرد کە ئەنجام دەدرێت و گوتی: "بە دڵنیاییەوە ئەم کۆنفرانسە ئەنجام دەدرێت بەڵام ئەو ڕۆژە جارێ دیار نییە، لە کاتێکی نزیکدا دیار دەبێت. شتێکی زۆر سەرەکی ئەوەیە کە لەو کۆنفرانسە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، 'چارەسەری کێشەی کورد لە سووریا' دەبێت، هەروەها لەسەر دەستکەوتەکانی کوردان لە هەر چوارپارچەی کوردستان لە چ مەترسییەکدایە و وەک کورد بە گشتیی چۆن ئەو دەستکەوتانە بپارێزین. لە کۆتاییدا وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگەواز لە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەین و دەڵێین کە دەرفەتی کۆتایی لە دەستی ئێمەدایە و پێویتسە لەم پڕۆسەیەدا ببین بە یەک. هەروەها پێویستە لەم کۆنفرانسەدا هەموو کورد جێی خۆی بگرێت کە دووژمن لە هێزی ئێمەی کورد بترسێت".