لە کەسێتی خۆیدا حەزکردن لە هونەری کوردی بینی و پەرەپێدان بەو حەزەی کرد بە ئەرکێک. بە ئامانجی پێکهێنانی خەیاڵاکانی داهاتووی کاری زۆریکرد و خۆی پێشخست. منداڵانێک کە لەگەڵ شۆڕشدا گەورەبوون و هەموو جۆرە ئازار و ئەشکەنجەیەکییان بینیووە، هێزی خۆیان لە شۆڕشی کوردستانەوە وەرگرت، کە لە بواری فکری و هونەرییاندا بەرەوپێشییان دەبات. کەمال خەلیل جومعەی ٢٢ساڵان لە شاری کۆبانێیە، خوێندکاری بەشی پزیشکییە لە زانکۆی ڕۆژئاوا. جومعە پەیوەست بە خەیاڵ و کارە هونەرییەکانیەوە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
لە ١٨ ساڵییەوە دەستی بە هونەرەکەی کرد
کەمال جومعە ئەوەی ئاشکراکرد کە لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە دەستی بە هونەرەکەی کردەوە و دەستی بە ژەنینی ئامێری تەمبوور کردووە بەمشێوەیە بەردەوام بوو: " تەمبوور بەلای منەوە ئامێرە مۆسیقایەکەی گرنگە و لە ژیانمدا جێگەیەکەی گرنگی هەیە. من لە ١٨ ساڵی تەمەنمەوە دەستم بەم هونەرەکردووە. پێشتریش حەزم لە تەمبوور هەبوو. لە هەر کۆڕوکۆبوونەوەیەکدا بۆ بڕەخسابا گۆرانیم دەگووت، چوونکە حەزکردن بە دەنگم هەبوو. بۆ فێربوونی ژەنینی تەمبوور هیچ کەسێک دەستی نەگرت و هەر بۆخۆم فێربوو. هەرچەندە سەرەتاکانم قورسبوون. کاتم کەمبوو بە هۆی خوێندنەوە، هەندێک هاوڕێم دەچوونە پەرەوەردەی تەمبوورەوە بۆیە هەندێک شت لەوانەوە فێردەبووم."
کەمال جومعە سەرەنجی خستەسەر پەیوەندی نێوان موزیک و دەربڕین و وتی: "من دووجار لەسەر شانۆم کە هەم تەمبوور دەژەنم و هەم گۆرانیش دەچڕم. یان جاری واهەبووە تەنها تەمبوورم ژەندووە. بۆیە هەستمدەکرد لە نێوان ژەنین و گۆرانی وتندا پەیوەندییەکی بەهێز هەیە. دەتوانین بڵێین کە ئەو دوانە بێ یەکتر نابن و تەواوکەری یەکترن. جێگەی دڵخۆشیمانە لە سایەیی شۆڕشی ڕۆژئاواوە هونەرەکەمان بەرەوپێشەوە دەبەین، لە بواری چاندی و هونەرییدا خەیاڵەکانمان پێکدێنین. هونەری ژەنینی تەمبوور بۆ کورد زۆر تایبەتە، کاتێک کوردێک تەمبوور دەژەنێت لەڕێگەیەوە گەلێک ئازار، چیرۆکی بەرخۆدان و شادی ئەم گەلە دەردەبڕێت. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە گەلی کورد بەچەندین ئازار و کۆمەڵکوژییدا تێپەڕییوە. بۆیە داواکارم لە نەوەی نوێ حەزییان لە کام هونەرە تێیدا پەرەبەخۆییان بدەن و دەستبەرداری خەونەکانیان نەبن."