لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم لە ٧٤ی ناوەندی جیهانی دەستیپێکرابوو، پارێزەران لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمەکانی دیکەی سوریا هەنگاوی نوێیان هەڵگرت.
دەستپێشخەری پارێزەرانی سوریا بۆ داکۆکی لە عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم و سەرەتای کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ واژۆی هەزار و ٢٥ پارێزەری کۆکردبووەوە.
واژۆکان کە بە داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆکراونەتەوە لەگەڵ یاداشتێک لە رێگەی ئۆنلاینەوە ئاراستەی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی کران.
کۆپییەکی واژۆکان ئاراستەی نوسینگەی یاسایی سەدەش کرا، کە ئەرکی پاڕێزەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالانیان لە ئەستۆیە.
هـ . ب