هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی خۆی ئاشكرا كرد
هێزه‌كانی زگاری عه‌فرین رایگه‌یاند، كه شه‌ڕڤانێكیان به ناوی عزه‌ت شه‌را له ١٢ی ئابدا له‌كاتێكدا له سه‌ر ئه‌ركی خۆی بوو به هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه شه‌هید بووه.
هێزه‌كانی زگاری عه‌فرین رایگه‌یاند، كه شه‌ڕڤانێكیان به ناوی عزه‌ت شه‌را له ١٢ی ئابدا له‌كاتێكدا له سه‌ر ئه‌ركی خۆی بوو به هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه شه‌هید بووه.
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین سه‌باره‌ت به شه‌هیدبوونی عزه‌ت شه‌را راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"گه‌لی ئێمه‌ی عه‌فرین له مێژووی شۆڕشهكهمانا جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی گرتووه و له تێكۆشانی ئازادی ئێمه‌دا كچ و كوڕانی خۆی به‌شداری رێپێوانی ئازادی كردووه. گه‌لی عه‌فرینمان هه‌رگیز به‌رامبه‌ر سته‌م و زۆرداری سه‌ری دانه‌نه‌واندووه، سه‌رباری قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژی كه به‌سه‌ریادا دێت، بێده‌نگ نه‌بوون، هه‌ڵوێستێكی شۆڕشگێڕییان نیشانداوه.
هاوڕێمان عزهتیش كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی شه‌رای شاری عه‌فرینه كه به‌و كولتوره خۆرشاگرییه گه‌وره بووه. له به‌شداربوونی هاوڕێ عزهتدا كولتوری به‌رخودێرانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كاریگه‌رییه‌كی زۆر هه‌بوو و به‌شداری ریزی رێپێوان و كاروانی ئازادی بوو. به ناسینی هزری ئازادی زیاتر خۆی ناسی و له‌و چوارچێوه‌دا خۆی به‌ره‌وپێش برد. هاوڕێمان عزه‌ت له به‌شداربوونی ژیاندا خاوه‌ن ره‌نج بوو. كه‌سایه‌تێكی دڵپاك و خاكه‌ڕا بوو.. به‌رپرسیارێتی خۆی له پاراستنی گه‌ل و خاكه‌كه‌یدا به ژیانی سازشی نه‌ده‌كرد و تا دوا ساتی ژیانی خۆی ئه‌ركه‌كه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند.
له‌سه‌ره‌تادا گه‌نجانی عه‌فرینمان و هه‌موو گه‌نجانی رۆژئاوامان پێویسته خاوه‌نداری له ره‌نجی هاوڕێ عیزه‌ت بكه‌ن و چه‌كه‌كه‌ی له سه‌ر زه‌وی نه‌هێڵنه‌وه. ئێمه هاوڕێیانی شه‌هید عزه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه گه‌وره‌كانی پێكبهێنین به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عزه‌ت و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كه‌مان به‌م جۆره‌یه:
ناوی له بزوتنه‌وه‌دا: عزه‌ت شه‌را
ناو و پاشناو: فه‌رید موسڵی
ناوی دایك: ره‌مزیه
ناوی باوك: ئه‌حمه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٢ی ئابی ٢٠٢٢، هه‌رێمی عه‌فرین".
هـ . ب