هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: ٤ چه‌ته‌ ده‌ستگیركران، ژنێكی ئێزدی رزگار كرا

هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ رایگه‌یاند، كه‌ له‌ رۆژی نۆهه‌مینی هه‌ڵمه‌تی مرۆیی و ئه‌منیدا ٤ چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركراون، ٣٣ خێمه‌ كركراونه‌ته‌وه‌ و ژنێكی ئێزدی رزگار كراوه‌.

هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ راگه‌یه‌نراوێك ئاماری رۆژی نۆهه‌مینی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی مرۆیی و ئه‌منی ئاشكرا كرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

"له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانمان له‌ رۆژی ٩ هه‌میندا ٤ چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركران و ٣٣ خێمه‌ كه‌ چه‌ته‌كانی داعش وه‌ك شوێنی په‌روه‌رده‌ به‌كاریان ده‌هێنا، كۆكرانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان ژنێكی ئێزدییان دۆزیه‌وه‌ كه‌ چه‌ته‌كانی داعش هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردبوو كه‌ ده‌بێت ئه‌ویش له‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌كانی داعش له‌ كه‌مپه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌".

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ ١٠ هه‌مین رۆژدا به‌رده‌وامه‌.

هـ . ب