هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٧ چەتەی تورک کوژران
لە چالاکیی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا، حەوت سەرباز و چەتە سزادران و سێ چەتەش برینداربوون.
لە چالاکیی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا، حەوت سەرباز و چەتە سزادران و سێ چەتەش برینداربوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکیی شەڕڤانانی دژبە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین و دەوروبەری ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، یەکینەکانمان لە مارع لەدژی بارەگایەکی سەربازیی داگیرکەران کە خەریکە دروست دەکرێت، چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی کار تێکشکێندرا و گورز لە یەکێکی دیکەشیان وەشیندرا، هەروەها سەربازێک و کارمەندێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سزادران.
هەروەها باس لەوەش کراوە: ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، هێزەکانمان لە مارع کۆبوونەوەیەکی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا و ژمارەیەک لە چەتەکان بەسزاگەینران و برینداربوون بەڵام ژمارەکەیان بۆمان ڕوون نەبووەتەوە.
لە بەردەوامی ئاماژە بەوە کراوە: ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە گوندی عومەرسمۆ سەربە ناوچەی شەرا، هەڤاڵانمان چوونە سەر گروپێکی چەتە بەناوی ئاسیفێت شیمال، لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا سێ چەتە سزادران و چەتەیەکیش برینداربوو، هەروەها ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا و بارەگاکەیان ڕووخێندرا.
لە بەشێکی دیکەشدا ڕاگەینراوە: ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە دژی گروپێکی چەتە کە لە مۆڵگەیەکدا کۆببوونەوە، لە گوندی کەفەر خۆشەری سەربە عەزاز چالاکییەک ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژران و دوو چەتەش برینداربوون، هەروەها مۆڵگەکەش بە تەواوەتی ڕووخێندرا.
لە کۆتایشدا هاتووە: لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ئەوەندەی بۆمان ڕوون بووەتەوە، سەربازێک و کارمەندێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پێنج چەتە سزادراون و سێ چەتەش برینداربوون، سێ ئۆتۆمبێل تێکشکێندراوە و مۆڵگە و بارەنگایەکیش ڕوخێندراوە.
ف.ق