هیزەکانی رزگاریی عەفرین (هەرەئە / HRE) لەبارەی چالاکییەکانیانەوە لە ماوەى ٦ رۆژدا لە دژی داگیرکەران لە عەفرین و عەزاز راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە نێوان ١٧ی بۆ ٢٣ی ئاب دا زنجیرە چالاکییەکی کاریگەر ئەنجامدران و لە چالاکییەکاندا ٩ چەتە کوژران و ١٢ی چەتەی تریش بریندار بوون.
راگەیاندراوەکەى هێزەکانی رزگاریی عەفرین:
"لە رۆژی ١٧ی ئاب لە گوندی قوربێ لە ناوچەى جندرێس لە عەفرین لەلایەن تیمی شەهید ئاڤێستا چالاکییەکی سابوتاژ ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەرەک چەتەیەک بە ناوی ئەبو دۆجان و ٢ چەتەی تر کوژران.
رۆژی ٢١ی ئاب لە گەڕەکی ئەشرەفییە لە شاری عەفرین لە ئەنجامی چالاکییەکی سابوتاژدا چەتەیەک کوژرا و ٢ چەتەی تر بریندار بوون.
لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئاب دا لە گوندی کەفەرخۆش لە شارۆچکەى عەزاز لە دژی چەتە داگیرکەرەکان ٢ چالاکیی کاریگەر ئەنجامدران.
لە چالاکیی رۆژی ٢٢ی ئاب دا ٢ چەتە کوژران و ٧ چەتەی تریش بریندار بوون.
لە چالاکیی ٢٣ی ئاب دا ٣ چەتە کوژران و ٣ چەتەی تریش بریندار بوون.
لەو چالاکییەکەدا سەنگەرێک و کۆنتێنەرێکیش تێکشکێنرا.
لەو چالاکییانەدا بە گشتی ٩ چەتە کوژران و ١٢ چەتەی تریش بریندار بوون".
ژ.ت