هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: هەڤاڵمان جومعە حسۆ شەهید بوو
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکیان بەناوی جومعە حسۆ بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکیان بەناوی جومعە حسۆ بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە شەهیدبوونی جومعە حسۆ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەندامێکمان بە ناوی جومعە حسۆ لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پیرۆزی بەرامبەر بە وڵات و گەلەکەی شەهید بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "شەهید جومعە یەکێک بوو لە دێرینترین ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بە هەموو هێزی خۆیەوە ئەرکەکانی ئەنجام دەدا، لەم ڕێبازەدا خۆشەویستی وڵاتەکەی لە دڵیدا هەڵگرت و کەسێکی دڵسۆز بوو، شەهید جومعە حسۆ، بە هەموو دڵسۆزی و بوێرییەوە ئەرکەکانی جێبەجێ کرد هەتا گەیشتە ئاستی شەهیدبوون".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە:
ناو و پاشناو: جومعە حسۆ
ناوی باوک: عوسمان
ناوی دایک: فاتمە
شوێن و بەرواری بەشداریکردن: عامودێ ١-٦-٢٠١٢
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: عامودێ ٤-١-٢٠٢٤