جۆشی نەورۆز لە کۆبانێ و حەلەب

لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگی نەورۆز بەردەوامە.

ئاهەنگی نەورۆز

دوێنێ بە هۆی دابارینی زۆری بارانەوە، ئاهەنگی نەورۆز لە کۆبانێ، حەلەب و شەهبا ئەنجام نەدرا. ئەمرۆ گەل بە تامەزۆرییەوە چوونە گۆڕەپانەکانی نەرۆز و نەورۆز پیرۆز دەکەن.

کۆبانێ

لە سەرەتای ڕۆژدا پێکهاتەکانی کانتۆنی فراتی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گوند، شار و ناچەوکانی کانتۆنەوە ڕوویانکردە گۆڕەپانی نەورۆزی لە گرێ مشتەنوری کۆبانێ.

ئاگری نەورۆز لە لایەن بنەماڵەی شەهیدانەوە کرایەوە.

وا بڕیارە لە ئاهەنگەکدا هەر یەک لە؛ بەرێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی کانتۆنی فرات، کۆنگرە ستار، مەجلیسی گرێ سپی، مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان پەیام بخوێننەوە.

حەلەب

خەڵکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب؛ کوردان بە جل و بەرگی کوردی، عەرەب، سوریانی و تورکمان، ئەندامان و نوێنەرانی پارتەکان، ڕێکخراوە مەدەنیەکان و میوانان لە ناوچەکانی ترەوە بەرە و گۆڕەپانی ئاهەنگەکە ڕۆشتن وبەشداری کردنەوەی ئاگری نەورۆز بوون.

دایکانی شەهید ئاگری نەورۆزییان کردەوە. ئەندامی گشتی پەیەدە محمەد شێخۆ، ئەندامی بەرێوەبەری نوسینگەی پەیوەندییەکانی مەجلیسی سوریایی دەیموکراتیک (مەسەدە) فاتمە حەسنۆ، هەروەها گرپە چاندییەکان بەشداری و پەیامیان دەبێت لە ئاهەنگەکەدا.