گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و هێرشە داگیرکارییەکانی دەڵەتی تورک لە ٨ی کانوونی دووەمەوە کۆمەڵ بە کۆمەڵ لە ئێشکگری پاراستنی بەنداوی تشرین دەور وەردەگرن.
ئەم بەیانییە لە شارەکانی حەسەکە، تل تەمر، دەرباسیە، تل براک و شەدادێی کانتۆنی جزیرە بە دەیان کەس بۆ ڕۆشتنە بەنداوی تشرین لە چوارڕێیانی پانۆراما لە شاری حەسەکە گردبوونەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی کۆنگرە ستاری شاری حەسەکە کە بەشداری کاروانەکەیە گوتی: "دەڕۆینە بەنداوی تشرین و لە دژی داگیرکارییەکان دەوەستینەوە. پاراستنی بەنداوی تشرین ئەرکی هەموو کەسێکە."
هاوڵاتییەکەی دیکە بەناوی، بۆتان جزیرە کە دانیشتووی حەسەکەیە باسی لەوەکرد سەرکەوتنی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین مانای سەرکەووتنی تەواوی هەرێمەکەیە.
ژنێک بە ناوی مونیرە یوسف دەستنیشانی کرد هێرشەکان ناتوانن ئیرادەمان بشکێنێت و وتی: "وەک گەل بۆ پاراستنی بەندواوەکەمان و پشتگیری کردن لە بەرخۆدانەکانی شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە دەرۆینە بەنداوی تشرین."
کاروانەکە بە وتنەوەی درووشم و سڵاوکردن لە بەرخۆدانی شەڕڤانان بەرەوە بەندوای تشرین بەڕێکەوتن.