کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزارەتی داد دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی نێوان شاندی دەم پارتی و وەزیری داد، یڵماز تونچ دەستیپێکرد. چاوەڕان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا قسەلەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و 'مافی هیوا' بکرێت.

کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و وەزیری دادی تورکیا یڵماز تونچ لە باڵەخانەی وەزارەتی داد دەستیپێکرد.

شاندەکەی دەم پارتی پێکهاتوون لە؛ سەرۆک فراکسیۆنانی دەم پارتی، گوڵستان کلچ کۆچیگێت و سەزای تەمەلی و هاوکاری هاوسەرۆکانی گشتی و هاووتەبێژی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا ئۆزتورک تورکدۆغان.

چاوەڕاون دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن لەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، مافی هیوا، دۆخی زیندانیانی نەخۆش، یاسای جێبەجێکردنی سزادان و یاسای تێکۆشان لە دژی 'تیرۆر' بکرێت.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت دۆسییەک لەسەر بابەتە سەرەکییەکانی پرۆسەکە کە بانگەوازییە مێژوویەکەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، پێشکەشی وەزیری داد، یڵماز تونچ بکرێت.