سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر باكور-رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به تایبه‌تی كۆبانێ دامه‌زراوه و ده‌زگاكانی سه‌ر به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی فورات كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ساز كرد.
راگهیهنراوهكه له لایه‌ن هاوسه‌رۆكی كاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی فورات خالید جهرادهوه خوێندرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه ده‌وڵه‌تی تورك به ئامانجی داگیركاری سوریا وێران ده‌كات و راگه‌یه‌نراوه، "امانجی ده‌وڵه‌تی تورك له‌باربردنی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی ئێمه‌یه، كه سه‌رجه‌م گه‌لانی سوریا ده‌گرێته‌خۆ".
له راگهیهنراوهكه به ئاماژه‌دان به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی تورك له گروپه چه‌ته‌كان و داعش راگه‌یه‌نرا، "به هێزی زه‌مینی و ئاسمانی خۆی هێرشده‌كاته سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. ده‌وڵه‌تی تورك سه‌رتاسه‌ری سنووره‌كانی هه‌رێمه‌كه تۆپباران ده‌كات. بووه هۆی شه‌هید و برینداربوونی زۆر كه‌س".
له به‌رده‌وامی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بێده‌نگی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌رامبه‌ر هێرشكاری ده‌وڵه‌تی تورك به بیرهێنرایه‌وه و راگه‌یه‌نرا كه له ئه‌نجامی ئه‌و بێده‌نگیه‌دا تۆپباران و بۆردومان له دێربێسی و عامودی، له كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدراون، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ شه‌هید بووه و ٥ كه‌سیش برینداربوون.
دامه‌زراوه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باسیان له‌وه‌كرد كه دوایین جار گوندی سنجاق به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك بۆردومان كراوه، له ئه‌نجامدا چوار كه‌س شه‌هید بووون و هێرشكاری ده‌وڵه‌تی توركیان شه‌رمه‌زار كرد.
هه‌وه‌ها داوا له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ده‌وڵه‌تانی گهرنتیكار و رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كرا كه كۆتایی به بێده‌نگی خۆیان بهێنن.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، داوا له سه‌رجه‌م گه‌لی هه‌رێمه‌كه كراوه كه له دژی داگیركاری به‌رخودانی خۆیان به‌هێز بكه‌ن.
هـ . ب