خۆبەڕێوەبەری دەنگۆی 'دیداری سیاسی' لەگەڵ دیمەشقی رەتکردەوە

وتەبێژی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەمال عاکیف دەنگۆی دیدار لەگەڵ حکومەتی دیمەشقی بەدرۆ خستەوە.

وتەبێژی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەروەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەمال عاکیف پەیوەست بە دەنگۆی دیداری نێوان خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی دیمەش بەم جۆرە دوا:

"لەماوەکانی رابردوودا هەندێک لایەن لێدوانیاندا کە دیدار لە نێوان خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) و حکومەتی دیمەشق هاتووەتە ئاراوە و هەندێکیسیا باسی دیدارەکان، مەرج و خاڵە ناکۆکەکانیان کرد. هاوکات دەڵێن کە بە پێی پەیڕەو و بنەمای دیالۆگی نیشتمانی ئێمە دەجوڵێینەوە بۆ ئەوەی لێکتێگەیشتن و سەقامگیرییەکی سوری-سوری دەستەبەر بێت. هاوکات دەڵێین کە هیچ دیداریکی سیاسی لەنێوان ئێمە و دیمەش ئەنجام نەدراوە. لە کۆبانێ و منبج لە چوارچێوە پەیمانی پاراستنی سنووری ٢٠١٩ دا پەیمان لە نێوان قەسەدە و سوپای سوریادا هەیە. هەموو بانگەشە و دەنگۆکان لە دەرەوەی چوارجێوەی فەرمی خۆبەڕێوەبەری و مەسەدە درۆ و ناڕاستن".

هـ . ب