خەڵکی ٤ شاری جەزیرە گەیشتنە بەنداوی تشرین
کاروانی دانیشتووانی ٤ شاری کانتۆنی جەزیرە، بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان دژی هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، گەیشتنە بەنداوی تشرین.
کاروانی دانیشتووانی ٤ شاری کانتۆنی جەزیرە، بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان دژی هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، گەیشتنە بەنداوی تشرین.
ئەم بەیانییە کاروانی دانیشتووانی شارەکانی قامیشلۆ و تربەسپی و عامودا و تەل حەمیسی کانتۆنی جەزیرە ڕوویانکردە بەنداوی تشرین، بۆ بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگریی بەنداوەکە.
لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە، گەلی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکە و بەنداوەکە، لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن.