خەڵکی عەفرین و شەهبا هێرشەکانی سەر گەریلایان شەرمەزارکرد
خەڵکی عەفرین و شەهبا بە ڕێپێوانێک هێرشە داگیرکارییەکان لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەرمەزارکرد.
خەڵکی عەفرین و شەهبا بە ڕێپێوانێک هێرشە داگیرکارییەکان لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەرمەزارکرد.
بە شێوەیەکی جەماوەری خەڵکی عەفرین و شەهبا لە پێش پارکی ٤ی نیسان گربوونەوە و بە ڕپێوانێک دەستیاین بە شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر هەرێمی مەتینا کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمەکانی "نا بۆ داگیرکاری"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "نا بۆ خیانەت" بەرزکرانەوە و ڕێپێوانەکە هەتا ناوچەیی ئەحداس درێژەی هەبوو.
لە ناوچەی ئەحداس دوای خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدان، بەناوی بەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین و شەهباوە فەرحان کۆبانێ قسەیکرد و وتی: "هێرشەداگیرکارییەکان شەرمەزاردەکەین، ڕوونە گەریلاکانی ئازادی کوردستان گورزی کوشندەیان لە دەوڵەتی تورک داوە. دەسەڵاتداری لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی باکوری کوردستان و تورکیادا شکستی گەورەی خوارد. لەبەرئەوەی دەیەوێت بەم هێرشانە شکستی خۆی پەردەپۆشبکات."