خەڵکی شەدادی دوو شەڕڤانی شەهیدیی قەسەدەیان بە خاکسپارد
شەڕڤانانی قەسەدە شەهید لەیس حەمادی عەلی خەڵەف و شەهید مەحمود حوسێن ئەل فەرحان بە مەڕاسیمێکی جەماوەری شکۆدار لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە خاکسپێردران.
شەڕڤانانی قەسەدە شەهید لەیس حەمادی عەلی خەڵەف و شەهید مەحمود حوسێن ئەل فەرحان بە مەڕاسیمێکی جەماوەری شکۆدار لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە خاکسپێردران.
ئەمڕۆ بە مەڕاسیمێکی جەماوەری شکۆدار لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) لەیس حەمادی عەلی خەڵەف کە لە ٢٧ی ئایار و مەحمود حوسێن ئەل فەرحان کە لە ٣١ی ئایار لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا شەهید بوون، بە خاکسپێردران.
لە مەڕاسیمی بە خاکسپاردنەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان و سەدان دانشتووی شاری شەدادی ئامادە بوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان و نمایشی سەربازی شەڕڤانانی قەسەدە دەستیپێکرد. پاشان ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادی محەمەد ئەل خەلیل قسەی کرد و گوتی: "شەهیدان سیمبولی قارەمانێتی و بەرخۆدانن، هەمیشە لە یادی نیشتیماندا دەمێنەوە. هەروەها خاوەندارێتی لە خەونەکانیان دەکەین و تاوەکو مسۆگەرکردنی ئازادی و شکۆمەندی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبین."
پاشان لە فەرماندەکانی ئەنجوومەنی سەربازی شەدادی محەمەد ئەل ئەحمەد بە ناوی هێزەکەیانەوە قسەی کرد و گوتی: "ئێمەی قەسەدە قەرزاری شەهیدانین. شەهیدان بەخوێنی خۆیان ڕێگەی ئازادییان ڕووناک کردەوە و لە ڕێگەی پاراستنی نیشتمان و شکۆی گەلدا گیانی خۆیان فیدا کرد. تاوەکو بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە درێژە بە هێڵی شەهیدان دەدەین."
لە دوای قسەکان ناسنامەی هەر دوو شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهیدان بە هەلهەلەی دایکان و دروشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان بە خاک سپێردران.