کۆمەڵەی ژنی ئازاد بۆ ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمموز چالاکیەکی ئەنجمامدا

کۆمەڵەی ژنی ئازادی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە قامیشلۆ بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمموزەوە، پێشانگەیەکی کردەوە.

کۆمەڵەی ژنی ئازادی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە قامیشلۆ بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمموزەوە، پێشانگەیەکی کاری دەستی کردەوە.

لە پێشانگاکەدا کارە دەستییەکانی ژنانی قامیشلۆ، دێرک، ڕەقا، تەبقا و کۆبانێ پیشاندران کە ئەندامن لە کۆمەڵەی ژنی ئازاددا. هەروەها چاندی پێکهاتەکانی دیکە لە پێشانگەکەدا نمایشکران. دامەزراوە و ئەنجومەنەکانی ژنان لە شاری قامیشلۆ سەردانی پێشانگاکەیان کرد.

لە بارەی پێشانگاکەوە ئەندامی کۆمەڵەی ژنی ئازاد، سولتانا خشۆ پەیوەست بە ئامانجی کردنەوەی پێشانگاکە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و کردنەوەی پێشانگاکەی لە هەموو ژنان پیرۆرزکرد و وتی: "پێش شۆڕشی ١٩ی تەمموز هیچ ڕەنجێکی ژنان نەدەبینرا، بە دروستبونی شۆڕش ژنان هەنگاویی مەزنیان بڕی و ڕەنجەکانیان بە شۆڕشەوە پاراست. بۆیە بۆ پیرۆزکردنی ساڵوەگەڕی شۆڕش، ئەم پێشانگایەمان کردەوە."

لە بەردەوامی قسەکانیدا خشۆ ئاماژەی بەوەدا ژنانی ئەندامی کۆمەڵەی ژنی ئازاد لە چەندین هەرێمی جیاوازەوە بەشدارییان لەم پێشانگایەدا کردووە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: " لە پێشانگاکەدا کارە دەستییەکانی ژنانی قامیشلۆ، دێرک، ڕەقا، تەبقا و کۆبانێ پیشاندران کە ئەندامن لە کۆمەڵەی ژنی ئازاددا. ئامانجێکی دیکەی پێشانگاکە بۆ دەرخستن و پاراستنی ڕەنجی ژنانە."