کۆنگرە ستار ناڕەزایەتی بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پەدەکە پیشاندا
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە دەربڕی.
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە دەربڕی.
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پێش ناوەندی کۆنگرە ستاری قامیشلۆ و بە خوێندەنەوەی ڕاگەیاندراوێک لە لایەن ئەندامی کۆنگرە ستارەوە ئیبتسام حسێنەوە ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە دەربڕی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر خیانەتەکانی پەدەکە و هاوکارییەکانی بۆ لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک و لەوبارەوە هاتووە: "ئاشکرایە لە مێژووی خۆیدا پەدەکە هەموو کاتێک لە دژی تەڤگەری ئازادی و گەلی کوردستان دەستی بە خیانەت تێكەڵکردووە. دەسەڵاتداری ئەردۆغان لە ناوەی تورکیادا لە گێژاوی شکستدایە، بە دەستپێکردنی سەرلەنوێ داگیرکارییەکانی دەیەوێت خۆی ڕزگاربکات لەو شکستانە، لەم ڕووەوەشەوە وەک هەموو جارێک پەدەکە بۆ ڕزگاربوونی فاشیزمی تورک لە شکست دەربێنێت ڕۆڵی خیانەتکارانی خۆی دەستپێکردوە، لە باشووری کوردستان بە زانابوونەوە لە چەندین ناوچەی جۆراوجۆر ئاگری لە کارگەکان بەردوا و خواستی بەم کارانەی تەڤگەری ئازادی کوردستان تاوانباربکات. کە لە ڕاستیدا ئەمە بە شێکە لە بەڕێوەبردنی شەڕی تایبەت و شاردنەوەی ڕاستیەکانە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە دەکات بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشووری کوردستان و هاتووە: "بەگوێرەی زانیارییەکان دەوڵەتی تورک ٨٠٠ چەتەی داعش و ١٥٠٠ جەردەوانی بردووەتە باشووری کوردستان بۆ شەڕکردنی لە دژی شەڕڤانانی ئازادی کوردستان. لەگەڵ بوونی چەندین هەزار سەربازی تورک و دروستکردنی ٥٨ بارەگای سەربازی."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئیبتیسام حسێن بانگەوازی لەگەلی کورد دەکات و دەڵێت: "پێویستە گەلی کورد زۆر باش ئەوە بزانێت کە سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە لایەن شەڕڤانانی ئازادییەوە تێکدەشکێنردراوە، لە لایەن بنەماڵەی بارزانییەوە ڕزگار دەکرێن. ئەمە جاری یەکەم نیە کە بنەماڵەی بارزانی زیانی گەورە دەگەیەنێت بە جوگرافیایی کوردستان و یەکگرتووی گەلی کورد. تا ئێستا کاولکارییەکی مەزن لە هەرێمەکەدا بەڕێوەچووە، بەڵام بەداخەوە حکومەتی عێراق و جیهانیش لێی بێدەنگە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە دەوڵەتی تورک، پەدەکە و دەوڵەتی عێراق لە سیاسەتی قڕکردنی کوردان و کاولکردنی خاکی باشووری کوردستان لەگەڵ یەکتر ڕێکەوتوون و پێکەوە ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەن."
هەر لە ڕاگایەنداورەکەدا ئاماژە بەوەدەکات هیچ کاتێک بنەماڵەی بارزانی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردییان نەپاراستووە و هەموو کاتێک خەریکی بەڕێوەبردنی سیاسەتی ئاژاوەگێری و فیتنە نانەوە بووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە ڕۆڵێ گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکات و دەڵێت: "پێویستە گەلی کورد باش بزانێت ئەو داگیرکارییەکی کە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری و خیانەتەکانی پەدەکە لەسەر باشووری کوردستان دەستیپێکردووە، بەدڵنیاییەوە لە لایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەو تێکدەشکێنرێت. پێویستیشە گەلی کورد، ژن و ڕای گشتادی کوردستانەو تێکدەشکێنرێت. پێویستیشە گەلی کورد، ژن و ڕای گشتی دیموکراتیک گەلی وڵاتپارێزلەدژی ئەم سیاسەتە پیسەی قڕکردن و خیانەتی پەدەکە بوەستنەوە."
لە کۆتاییدا بانگەوازی لە پەدەکە کرا دەستبەرداری سیاسەتی مێژیینەی خیانەتەکانی بهێنێت و هاتووە: "بە بنەمالەی بارزانی دەڵێین؛ ئێوە هیچ کاتێک بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردتان نەپاراستووە و ناشیپارێزن. ئێوە نوێنەرایەتی گەل ناکەن و لە ناو خیانەتێکی مێژوویدان و دەسبەجێ دەستبەرداری ئەم سیاسەتە ببن. ئێوە لەبەردەم مێژوو و گەلدا باجەکەی دەدەن. هیچ کاتێک وەک کۆنگرە ستار لەبەرامبەر سیاسەتی قڕکردنی ژنان و دووژمنایەتی گەلادا بێدەنگ نابین و لە بەرخۆداندا دەبین."