کۆنگرەی ستار: ئێمە شۆڕش دەپارێزین!
کۆنگرەی ستار لە یادی ١٢هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بە ڕێزدارییەوە شەهیدانی شۆرشی بەبیر هێنایەوە و بەڵێنی دا کە میراتی ژنان پارێزراو بمێنێت.
کۆنگرەی ستار لە یادی ١٢هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بە ڕێزدارییەوە شەهیدانی شۆرشی بەبیر هێنایەوە و بەڵێنی دا کە میراتی ژنان پارێزراو بمێنێت.
بە بۆنەی ١٢هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا، کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا شەهیدانی شۆڕش وەک ئارین میرکان، ڕیڤان، ئاڤێستا خابور، بارین، ئایلان، ڕیهات چاویش، یوسرا دەروێش، زەهرا بەرکەل، دایە عەقیدە، هند و سادا، هێلین لێگەرین، سۆرخوین ڕۆهات، ژیان تۆلهیلدان، سەوسن بیرهات، زەینەب سەرۆخان و هەموو شەهیدانی کوردستان یادیان کرایەوە و بەڵێن درا کە بەبەردەوامیدان بە ڕێبازیان میراتی ژنان بپارێزن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشیان کردووە، لەگەڵ کرێکاران، مامۆستایان و هونەرمەندان ڕۆڵێکی بنەڕەتییان گێڕاوە، بەو بۆنەوە شۆڕشی ١٩ی تەمموز گۆڕا بۆ شۆڕشی عەقڵییەت و گۆڕانکاری لە عەقڵیەتی کۆمەڵگادا دروست کرد.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە که گۆڕانکارییەکان بەردەوامە و ئێستا شۆڕش بۆته شۆرشێکی سیاسی، کولتووری و کۆمەڵایەتی و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای لە باوەش گرتووه و گەلانی هەرێمەکە به پێشەنگایەتی ژنان ڕاپەڕین.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بانگەوازی کراوە بە پێی فەلسەفەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی هەرێمەکە بپارێزرێت و تیکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەرز بکرێتەوە، هەروەها داوا لە ژنان کراوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شەهیدان بڕژێنە گۆڕەپانەکان.