لە عامودا دژی هێرشی داگیرکاری ڕێپێوان ئەنجامدرا
هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی گەلی عامودا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.
هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی گەلی عامودا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.
گەل بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی گەلی عامودا کۆبوونەوە، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکەیان بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرد. لە ڕێپێوانەکەدا پێکهاتەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید جیهان دەستی پێ کرد، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەیەدە و کۆنگرەی ستار هەڵگیران، بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بمرێ خیانەت" و "نا بۆ داگیرکاری و خیانەت" تا ناوەندی گەنجان ڕێپێوان کرا.
لەسەر ناوی دەسپێشخەریی گەل، هاوسەرۆکی مەجلیسی پەیەدەی عامودا، فواد دەکۆری ڕایگەیاند هیچ کات گەل بەرامبەر هێرش و ستەم سەری نەوی نەکردووە، هەردەم بەرخۆدانی کردووە، فواد دووپاتی کردەوە، دوژمن هەوڵدەدات یەکێتی جڤاک تێکبدات، مەزنترین چەک دژی هێرشەکان، یەکێتییە.