لە باکور و ڕژهەڵاتی سوریا هێرشکرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا

گروپی ناسراو بە خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە تەنف و شەدادی کە دەلەونە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

بە گوێرەی هەواڵی بەشی عەرەبی ڕۆژ نیوز، هێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردۆتەوە: " وەک وەڵامێک بۆ کۆمەڵکوژیەکانی ئیسرائل کە لە غەززە دژ بەگەلەکەمان ئەنجامی دەدات و وەک بەردەوامی خۆڕاگریی و وەستانەوەمان لەدژی هێزی داگیرکەری ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە، موجاهیدینی خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بنکەکانی تەنەف لە قوڵایی خاکی سوریا و هێزەکانمان جارێکی دیکە سەلماندیان کە قەڵاکانی دوژمن لەناو دەبەن ".

لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل- حەماسەوە، گروپێک بەناوی 'هێزی خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق' کە واباسدەکرێت لایەنگری ئێرانە، هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا چڕکردووەتەوە.