لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەردانی شەهیدگەکان کرا
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بۆنەی جەژن سەردانی مەزاری شەهیدان کرا.
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بۆنەی جەژن سەردانی مەزاری شەهیدان کرا.
دوای نوێژی جەژن ، هاووڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد و لەسەر مەزاری شەهیدان گوڵ دانرا.
لە گەڕەکی شێخ مەقسەوود و ئەشرەفیەی حەلەب هاووڵاتیان سەردانی شەهیدگەی بەرخۆدانی شیخ مەقسوودیان لە گەڕەکی سەکەن شەباب کرد.
بنەماڵەکان کە سەردانی شەهیدگەیان کرد لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک – قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی- هەپەجە پێشوازییان لێکرا. ئەندامانی بەڕیوەبەری بنەماڵەی شەهیدان جەژنیان لە گەل پیرۆزکرد و هیوایان خواست کە جەژن ببێتە هۆکاری ئازادی هەرێمە داگیرکراوەکان.
بە رێوەبەری مەجلسەکان رایانگەیاند کە تێکۆشان و بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.
هاووڵاتیان گوڵیان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا و گۆڕەی شەهیدانیان ئاودا. بنەماڵەکان جەژنیان لەیەک پیرۆزکرد و شیرینیان بڵاو کردەوە.
ک-ش