لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" چالاکیی چادرهەڵدان دەستیپێکرد

لە شاری حەلەب لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" چالاکیی چادرهەڵدان دەستیپێکرد.

 لە شاری حەلەب و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" چالاکیی چادرهەڵدان بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی ستار و ئەنجوومەنی گشتیی حەلەب لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە بەردەم کۆمینی شەهید دەستینا دەستیپێکرد.

لە ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکەدا، ئەندامانی کۆمینەکان، کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئەنجومەنی ناوبژیوان،  بزووتنەوە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هێزەکانی ئاسایش ئامادەبوون.

لە چالاکییەکەدا، ئامینە خدرۆ ئەندامی کۆمیتەى ئازادی بۆ رێبەر ئۆجالان، عەدنان مامۆ ئەندامی کۆمینی شەهید دەستینا، فاتمە کۆشان  هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی حەلەب وتەیان پێشکەشکرد و رایانگەیاند،  ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلان هیوایە و داوای ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد.

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە"ی راگەیاند.

ژ.ت