لە دەیرەزۆر ٣ چەتە گیران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ڕایگەیاند، لە باکوری دەیرەزۆر ٣ چەتە گیران و جبەخانەکیان دەستی بەسەردا گیرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ڕایگەیاند، ٣ چەتە گیران و چەکەکانیان دەستی بەسەردا گیرا. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانی ئەنتی تیرۆر (HAT) سەر بە هێزەکانیان لە باکوری دەیرەزۆر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەبارەت  ئۆپەراسیۆنەکە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"هێزە تایبەتەکانمان H. A. T، ئەمڕۆ ٢١ ی ئەیلول لە دەیرەزۆر ٣ چەتەیان گرت، دەستیان هەبووە لە پشێوییەکانی ئەم دواییانە و پەیوەندییان بە لایەنی دەرەکییەوە هەبووە.

لە چوارچێوەی چالاکییە سەرکەوتووەکانی هێزەکانمان دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و پاککردنەوەی ناوچەکانمان لە شانەکانیان، دوای چالاکیی بەدواداچوون لەلایەن دەزگای ئاسایشی گشتی، هێزەکانمان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ٣ کەس کە پەیوەندییان بە لایەنی دەرەکییەوە هەیە و هەوڵیاندا لە دەیرەزۆر فیتنە دروست بکەن و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی تێک بدەن. هێزەکانمان هەر سێ کەسەکەیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنییەکانیاندا گرت.

چەکی RBK

٢ دەمانچە

٢ نارنجۆک (بۆمبی دەستی)

٣ چەکی کڵانشیکۆف

١٥ مەخزەن

٣٨٧ فیشەک

٢ دراوی داعش

ڕێپێدانی چەک

٢ جانتا

٥ مۆبایل

ئەم ئۆپەراسیۆنەی هێزەکانمان بۆ ئاسایش، لە هەموو بستێکی خاکەکەمان  بەردەوامە، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بە شوێنکەوتنی پاشماوەی چەتەکان و پاککردنەوەی ناوچەکانمان لە هەموو هەڕەشە و مەترسییەکان و گەمارۆدانیان، ئاسایش و ئارامی پشتڕاست دەچەسپێنێت".