لە عەفرین ٥ داگیرکەر کوژران و ٦ داگیرکەریش بریندار بوون
هیزەکانی ڕزگاری عەفرین لە گوندەکانی عەفرین لە دژی داگیرکەران چالاکیان پێکهێنا و لە ئەنجامدا سەربازێکی داگیرکەری تورک و چوار چەتە بە سزاگەیەنران و سەربازێک و پێنج چەتەش بریندار بوون.
هیزەکانی ڕزگاری عەفرین لە گوندەکانی عەفرین لە دژی داگیرکەران چالاکیان پێکهێنا و لە ئەنجامدا سەربازێکی داگیرکەری تورک و چوار چەتە بە سزاگەیەنران و سەربازێک و پێنج چەتەش بریندار بوون.
بە راگەیەنراوێک هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئەنجامی چەند چالاکییەکی شەرڤانانیانی لە ڕۆژەکانی ٢٨ و ٣٠ی نیسانی ئاشکرا کرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە ڕۆژی ٢٨ی نیسان لە گوندی برج حەیدەری سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین، لە دژی چەتەکان چالاکییەک پێکهێنراوە و تێیدا دوو چەتە بە سزا گەیەنراون و دوو ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش ڕۆخێنراون.
هەر لە هەمان ڕۆژدا لە لە ناوەندی عەفرین لە دژی داگیرکەران چالاکییەک پێکهێنراوە کە لە ئەنجامدا سەربازێکی تورکی داگیرکەر و چەتەیەک بە سزا گەیەنراوە و سەربازێکی دیکە و سێ چەتەش بریندار کراون.
ڕۆژی ٣٠ی نیسان لە گوندی خلاکا سەر بە ناوچەی بلبل شەرڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە دژی داگیرکەران چالاکییەکیان پێکهێناوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک بە سزاگەیەنراوە و دوو چەتەش بریندار کراون.
لە کۆی گشتی ئەم چالاکییانەدا سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورک و چوار چەتە لە لایەن شەڕڤانانەوە بە سزا گەیەنراون و سەربازێک و پێنج چەتەش بریندار کراون.
ف.ق