لە عەفرین ٥ هاوڵاتی رفێنران
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شیراوای کانتۆنی عەفرین ٥ هاوڵاتیان رفاند.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شیراوای کانتۆنی عەفرین ٥ هاوڵاتیان رفاند.
چەتەکانی 'فەیلەقی ئەلشام'ی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک دوێنێ هەڵیانکوتایە سەر گوندی بورخ حەیدەری شێراوا و ٥ هاوڵاتیان بە ناوەکانی مسیەفا ئەحمەد سلۆ، نەبی گولە خەیری، محەمەد ئەحمە سلێمان، عەلی ئەحمەد سەلوم و خەلیل نەبی سەمۆ بە بیانوی ئەوەی کە باجیان نەداوە رفاند و بۆ شوێنێکی نادیار بران.
باسی ئەوەکرا کە گروپەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، هاوڵاتیان ناچاری کۆچبەری دەکەن.
ف.ق