لە عەفرین کەسێکی تر ڕفێنرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین کەسێکی ڕفاند و لە ناوچەی موباتا سەدان داری زەیتونی بڕی.

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوێنێ هاوڵاتییەکیان بە ناوی عەبدولرەحمان مستەفا (٤٩ ساڵ) خەڵکی موباتا لە گەڕەکی ئەشرەفیەی عەفرین ڕفاندووە.

هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند کە مستەفا پێش هەفتەیەک لە تورکیا دەرکراوە و کاتێک گەیشتۆتە عەفرین یەکسەر ڕفێنراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.

تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەرێمە داگیرکراوەکان بەردەوامە. چەتەکانی "مونتەسەربیلا" دوێنێ لە موباتا سەدان داری میوەیان بڕیوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەرێمەکە، چەتەکانی "مونتەسەربیلا" بە سەرکێشی چەتەیەک بە ناوی عەبدوڵا ئەبو جاسم، سەدان داری زەیتونی دانیشتووانی شاری موباتای کانتۆنی عەفرین و شەهبایان بڕیوەتەوە.

هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند، سەرچەتە ئەبو جاسم خەڵکی حەمایە، لەگەڵ ئامۆزاکەی دارەکانیان بڕیوەتەوە و بردویانە بۆ شوێنی خۆیان لە گوندی عەرەبۆ و عەرەب حەمشەلاکەی موباتا تاوەکو لەوێ بیفرۆشن.