لە عەفرین تالانکردنی دار زەیتوونەکان بەردەوامە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین و ناوچەکانی لەسەر تالانکردنی دار زەیتوونەکان بەردەوامن.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین و ناوچەکانی لەسەر تالانکردنی دار زەیتوونەکان بەردەوامن.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە چەتەکانی ئەلشەرقیەی سەر بە دەوڵەتی تورک لە گوندەکانی خالتانی، سندیانک، میسک، چەقەک جوونێم بیرجیک و قیلێی سەر بە ناوچەی جندرێسی عەفرین ١٧ هەزار داری زەیتووونیان تالان کردووە.
لە ناوچەکانی مابەتا و ڕاجۆش چەتەکانی سوڵتان موراد لە گوندەکانی دیمیلیا، ئوشاخا، ئەرەبان، کۆرکانی خواروو، کۆرکانی ژووروو و مەمل بە ڕێژەی ٥٠٪ فیدیەی زەیتوونیان داواکردووە.
باسی ئەوەشکرا کە جارێکتتر لە گوندی ئاشکان چەتەکانی گروپی وەقاس بە گوندنشینانیان راگەیاندبووە کە دەست بەسەر ماڵ و موڵکی ئەو کەسانەدا بگرن کە کۆچیان کرووە.
ف.ق