لە گرێسپی کوژراو و بریندار هەیە

لە بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی قزێلێی سەربە گرێسپی کوژراو و بریندار هەیە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چڕی چەندین ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان دەکەن.

لە بۆردوومانکردنی گوندی قزێلێی سەربە گرێسپی کوژراو و بریندار هەیە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە بۆردومانەکەدا دوو سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە نیوەشەوەوە کۆبانێ، شەهبا، دێریک و گرێسپی بۆردومان دەکەن.

ژ.ت