لە حەلەب مەراسیمی پیرۆزبایکردنی ١٥ی تەباخ سازکرا

دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب بە بۆنەی ٣٨هەمین ساڵیادی ١٥ی تەباخەوە ئاهەنگێکی پیرۆزبایکردنیان بەڕێوەبرد.

سەدان کەس لە دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب ٣٨هەمین ساڵیادی ١٥ی تەباخ-یان پیرۆز کرد. ئاهەنگی پیرۆزباییەکە لەلایەن بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لە بەردەم ناوەندی بزووتنەوەکە لە بەشی ڕۆژئاوای گەڕەکەکە ڕێکخرا.

لە ئاهەنگەکەدا فلیمێک لەسەر١٥ی تەباخ بۆ ئامادەبوان نمایش کرا.

پاشان گروپی ڕۆشنبیری و هونەری شەهید نوژیان ئۆجالان سەر بە یەکێتیی ژنانی گەنج و گروپی گوڵانی داهاتوو، کە سەر بە ناوەندی ڕۆشنبیریی جەمیل هۆرۆ-یە، چەند گۆرانی و هەڵپەڕکێیان پێشکەش کرد.

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی و سرودی شۆڕشگێڕی و بە وتنەوەی دروشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان کۆتایی هات.

ژ.ت