لە حەلەب رێپێوان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا

بەهەزاران کەس لەحەلەب لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا رێپێوانێکیان ئەنجامدا. داخوازییەکانی رێپیوانەکە بریتیبوون لە ئاشتی، ئازادی و چارەسەری دیموکراسی.

ئەنجوومەنی بنامەڵەی شەهیدانی شاری حەلەب لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ رێپێوانێکی بەرفراوانیان رێکخست. بەهەزاران بەشداربوو لە بەردەم هۆڵی 'هەشتی ئادار' کۆبوونەوە و رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە رێپیوانەکەدا بەشداربووان وێنەی رێبەر ئاپۆ، ئاڵای ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و چڵە زەیتوونیان بەرزکردەوە کە سیمبوڵی ئاشتییە.

بەشداربووان دوای گەڕان بەناو کۆڵانەکانی گەڕەکی شێخ مەقسووددا لە نزیک بارەگای تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتی (تەڤ-دەم)ـی رۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسوود وەستان.

لەوێ ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان محمد شێخ قەنبەر کە باوکی شەهید جودییە و وتەبێژیی دەستپێشخەریی ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئامینە خدرۆ کە دایکی شەهید شۆڕشە، قسەیان کرد.

محمد قەنبەر باسی لەوە کرد، هاودەنگیی بەردەوامی گەل لە سەرەتای پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییەوە دژی رێبەر ئاپۆ و پێش ئەوەش، وایکرد کە ئەو دانوستانانەی لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد پێک دێن، برەویان پێ بدرێت.

قەنبەر ئاماژەی بەوەش کرد کە رێبەر ئاپۆ لە ڕێی ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەکەی سەبارەت بە ئازادیی گەلان، توانیبووی زیندانی ئیمڕاڵی بکاتە سۆنگەیەک بۆ ڕوانینی ئازاد و بەدەیان کتێب بنوسێت کە دوژمن دەخەنە بەرەی دۆڕاوی هاوکێشەکە.

ئامینە خدرۆش رایگەیاند، گەل هێشتا پابەندە بەو بەڵێنەی کە رێبەر ئاپۆ داویەتی، کە پڕۆسەی دیموکراسیی ناوچەکە بگەیەنێتە ئەنجام.

ئامینە خدرۆ رێبەر ئاپۆی بە 'کەشتی نوح' پێناسە کرد، کە ناوچەکە لە کارەساتی دژوار و ئەو کێشانە رزگار دەکات کە رووبەڕووی دەبێتەوە.

ئامینە لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کاتێک رێبەر ئاپۆ لە حەڵەب بووە، ڕوانینی ئازادی خۆی لەناو گەلێکدا بەهێز کرد، کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر گواستییەوە.

چالاکییەکە بە دروشمەکانی سڵاو لە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕاڵی و داخوازی ئازادکردنی جەستەیی ئەو کۆتایی هات.