لە هەرێمی جەزیرە شەهیدان یادکرانەوە و پەدەکە شەرمەزارکرا
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جەزیرە، گەریلا شەهیدەکانیان بیرهێنایەوە و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جەزیرە، گەریلا شەهیدەکانیان بیرهێنایەوە و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ یەکینەکی هەپەگە لە نزیک چەمی زێ کەوتە بۆسەی پەدەکە و لە ئەنجامدا ٦ گەریلا شەهید بوون.
بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە و شەرمەزارکردنی هاریکاری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە هەرێمە جیاجیاکانی هەرێمی جەزیرە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
لە کانتۆنی حەسەکە، لەبەردەم مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شار و ناوچەکە، ئەندامانی مەجلیسەکە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکە لە حەسەکە لەلایەن خلود ئەل ساڵەح، لە شەدادی لەلایەن زەهرا عەبدوڵا، لە کەمپی سەرێکانی لەلایەن هێڤین سینۆ، لە تەل تەمر لەلایەن محەمەد نوری، لە دەرباسیە لەلایەن سالیم ئەل سالیم خوێنرایەوە.
لە کانتۆنی قامیشلۆ، ئەندامانی ئەنجومەن لە بەردەم مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و گۆڕستانی شەهیدان لە شار و ناوچەکانی کانتۆنەکە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
لە قامیشلۆ شێرزاد ڕەمۆ، لە دێرک هۆگر ساڵەح، لە تەل حەمیس خالید سەعدون، لە چلاخا حوسام حسێن، لە تەل کۆچەر ئەحمەد حەنەش، لە تەل بەراک عەبدول ڕەزاق ئەل ئەقری، لە عامودا عەبود عەلی، لە تربەسپی عەبدولواحید حوسێن، ڕاگەیاندراوەکەیان خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بە قارەمانێتیی گەریلاکان کرا، باس لەوە کرا، ئەو گەریلایانە وەڵامی بانگەوازی وڵاتیان داوەتەوە، دانیان بە سنوورە دەستکردەکاندا نەناوە و چوونەتە چیاکانی کوردستان و شەڕی فاشیستی تورکیان کردووە کە هەوڵی هەڵوەراندنی گەلی هەرێمەکە دەدات.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دوژمن بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ناتۆ تەکنیکە سەربازییە مۆدێرنەکان لە دژی گەریلا بەکاردەهێنێت، هەروەها چەکی قەدەغەکراویش بەکاردەهێنێت.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، دوژمن بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ناتۆ تەکنیکە سەربازییە مۆدێرنەکان و چەکی قەدەغەکراو لە دژی گەریلا بەکاردەهێنێت.
لە ڕاگەیاندراوی مەجلیسەکاندا، ئاماژەی بەوە کراوە، لەکاتێکدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە، کچان و کوڕانی ئەو هەرێمانە وەڵامی بانگەوازی وڵات و پاراستنی شەرەفی گەلیان دایەوە. لە بەرامبەر ئەو فیداکارییە مەزنانەدا، دەسەڵاتدارانی باشور هاوکاری دەوڵەتی تورکیان کرد و دەرفەتیان بە میتی تورک دا کە باشوو بکەنە ئامانجی سوپای تورک. دوو ساڵ لەمەوبەر هێزەکانی پەدەکە لە ناوچەی خەلیفان بۆسەیەکیان بۆ کۆمەڵێک گەریلا دانا و تەقەیان لێکردن و لە ئەنجامدا تۆڵهەلدان ڕامان خەڵکی قامیشلۆ و سەردم جودی خەڵکی گەرکێ لەگی و ٤ هاوڕێیان لە باکوری کوردستان شەهید بوون.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکاندا هاتووە، ئەوەی پەدەکە دەیکات دژی بەها مێژووییەکانی گەلان، خیانەتێکی مەزنە. لەوەتەی پەدەکە دامەزراوە، بەردەوام بریکارێتی و سیخوڕێتی دەکات.
لە ڕاگەیاندراوی مەجلیسەکاندا، ئاماژە بەوە کراوە، لە ڕۆژانی دەرکەوتنی داعشدا، گەریلاکان لە هەولێر و زاخۆ و کەرکوک و شەنگال بوون، بۆ پشتیوانی و پاراستنی شەرەفی گەلی باشور شەهیدیان بەخشی.
مەجلیسەکان بانگەوازیان لە دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان کرد، چیتر هاوکاری دەوڵەتی تورک نەکەن دژی گەریلا.
لەکۆتاییدا بانگەواز دەکەن، تەرمی شەهیدەکان ڕادەست بکەن و داوای لێبووردن لە دایکی شەهیدان بکەن.