لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی جزیر ٦ کەس برینداربوون

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند، ٦ کەس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی جزیر برینداربوون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر هێرشەکانی دوێنێی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە:

"سوپای تورکی داگیرکەر بە هێرشە کوێرانەکانی بۆ سەر شارەکانی قامیشلۆ، عامودێ و تربەسپی ژیان و ئارامیی هاوڵاتیانی زیاتر خستووەتە مەترسییەوە.

شاری قامیشلۆ و دەورووبەری بە ١٥ گولـلە تۆپ کرانە ئامانج. لە ئاکامدا ٦ هاوڵاتی مەدەنی، کە ٣ کەسیان منداڵ و ٢ کەسیان ژنە، برینداربوون. هەروەها ٢٣ گولـلە تۆپ-یان ئاڕاستەی دەوروبەری تربەسپی کردووە و بەو هۆیەوە منداڵێک و ژنێک برینداربوون.

سوپای تورکی داگیرکەر هاوکات ٢١ گولـلە تۆپی ئاڕاستەی گوندەکانی سەر سنووری شارۆچکەی عامودێ کرد و ماڵی هاوڵاتیانیان کردە ئامانج. لە ئاکامدا هاوڵاتییەک برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. هاوکات ١٠ گولـلە تۆپی تریشیان ئاڕاستەى گوندەکانی شارۆچکەی تربەسپی کرد.

ئەم هێرشانەى هێڵی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەمان نیشان دەدات، بە کردەوەکانی خۆیان سیاسەتی داگیرکارییانە پێکدەهێنێت، کە لە ڕووی مێژووییەوە هەوڵی ئەنجامدانی داگیرکاری، دروستکردنی ناکۆکی و پشتگیریکردنی تیرۆریان داوە.

ئێمە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیدانەی ئەو هێرش و پێشێلکاریانە دەکەین و داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و هەموو جیهان دەکەین، کە دۆسیەی تیرۆرەکانی تورکیا و کردەوەکانی ببینن بۆ کۆمەڵکوژکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و لاوازکردنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکانمان".

ژ.ت