لە هێرشێکدا لە عەفرین ٧ کەس کوژران
لە ناوەندی شاری عەفرین هێرشێک روویدا. بەپێی زانیارییەکان لەو هێرشەدا ٧ کەس کوژراون و ١٤ کەسی تریش بریندار بوون.
لە ناوەندی شاری عەفرین هێرشێک روویدا. بەپێی زانیارییەکان لەو هێرشەدا ٧ کەس کوژراون و ١٤ کەسی تریش بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی عەفرین پۆست بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ تۆپێک لە ناوەندی شاری عەفرین دراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، تۆپەکە لە ناوچەکانی نوبەل و زەهراوە تەقێنراوە، کە لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریادان. تۆپەکە لە دەورووبەری خوێندنگەى پێشووی فەیسەڵ قەدوریی داوە، کە لە ئێستادا کۆماندۆکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری تیادایە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو هێرشەدا ٧ کەس کوژراون، کە ژن و منداڵیشیان لە ناودایە و ١٤ کەسی تریش بریندار بوون.
ناوەندی ناوبژیوانی رووسیا رایگەیاند، تۆپەکە لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریاوە نەتەقێنراوە.
ژ.ت