لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا پەیامنێری ئاژانسی هاوارنیوز شەهید بوو

لە شاری دێرک، لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیدا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار عیسام عەبدوڵلا شەهید بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ شەو هێرشی کردە سەر کۆبانێ، شەهبا و زرگان و گوندەکانی تەقل بەقلی سەر بە شاروچکەی دێرکی کانتۆنی قامیشلۆ. دوای یەکەم هێرش دانیشتوان هەوڵیاندا بگەنە شوێنی بۆردومانەکە.

عیسام عەبدوڵلا پەیامنیری ئاژانسی هاوارنیوز (ANHA) بۆ ڕۆماڵکردنی بۆردومانەکە چووە شوێنی رووداوەکە. فڕۆکە جەنگیەکانی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە بۆردومانیان دەستپێکردەوە.

لە هێرشەکەدا زۆر کەس  بریندار بوون. عیسام عەبدوڵلا پەیامنێری ئاژانسی هاوارنیوز، کە بریندار ببوو بەهۆی قورسی برینەکەیەوە شەهید بوو.

ف.ق