لە حەسەکە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان کوژرا

لە حەسەکە لەنێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دیفا‌ع ئەلوەتەنی تێکهەڵچوون دروست بوو، موشەکێک بەر ماڵێک کەوت و منداڵێک ژیانی لەدەستدا.

لە ناوچەی ئەمنی حەسەکە ماوەی دوو ڕۆژە لەنێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و دیفاع ئەلوەتەنی شەڕ بەردەوامە.

 لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکەدا، موشەکێک بەر ماڵێک لە گەڕەکی کەلاسێ حەسەکە کەوت و منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بە ناوی زێدان محەمەد ژیانی لەدەستدا.

 بنەماڵەی زێدان محەممەد دەیرەزۆری، بەهۆی شەڕ وئاڵۆزیەکانەوە ماڵیان بارکردبوو بۆ حەسەکە.