لە حەسەکە تەقینەوە روویدا: هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا
لە نزیک خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی ناخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە، ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە نزیک خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی ناخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە، ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ماتۆڕەکە بەیانیی ئەمڕۆ لە لایەن چەتەیەکی خۆکوژەوە لەنزیک خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەقێندراوەتەوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و سێ هاوڵاتیش بریندار بوونە، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.
لە شوێنی تەقینەوەکە هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ف.ق