لە حەسەکە تەقینەوە روویدا و دوو کەس بریندار بوون

لە گەڕەکی خوێرانی باشوری حەسەکە مۆتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون.

بەپێی سەرچاوە هەرێمیەکان، لەبەردەم دەرمانخانەی ئەلنوری گەڕەکی خوێرانی باشوری حەسەکە مۆتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون.

دوای تەقینەوەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چوونە شوێنی تەقینەوەکە و دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک راگەیەنراوی لەبارەی تەقینەوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

ف.ق