لە کانتۆنی فورات دوو ناوەندی سەرەکی وەرگرتنی گەنم کرایەوە
لە کۆبانێ ناوەندی وەرگرتنی گەنم کرایەوە و ئامادەکارییەکانی پاکردنەوەی سایلۆکە کۆتایی هاتووە.
لە کۆبانێ ناوەندی وەرگرتنی گەنم کرایەوە و ئامادەکارییەکانی پاکردنەوەی سایلۆکە کۆتایی هاتووە.
لە کانتۆنی فورات دوو ناوەندی سەرەکی وەرگرتنی گەنم بۆ جووتیاران کرایەوە، سایلۆیەکییان لە گوندی ڕۆڤییە کە بە سایلۆی ڕۆڤی ناسراوە و ئەوی دیکەیان لە شاری چەلەبیە، هەردوو ناوەندەکە گەنم لە جووتیاران وەردەگرن.
ئەندامی بەڕێوەبەری سایلۆی گوندی ڕۆڤی سەر بە شاری کۆبانێ سادق خەلیل بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و گوتی: "چەند ڕۆژە هەر دوو ناوەندەکەمان بۆ وەرگرتنی گەنم ئامادە کردوە و چاوەروانی وەرگرتنی تۆمین. هەروەها ماوەیەکە ئامادەکاری بۆ پاکردنەوەی سایلۆکە کراوە و کۆتایی هاتووە. چاوەڕوانی دیاریکردنی بڕی گەنم دەکەین تاوەکو بتوانین بەو پێی ئەوە گەنم لە جووتیار وەربگرین".
'سایلۆی سرین بەهۆی هێرشەوە بە تەواوەتی لە خزمەت دەرچوو'
لە بەردەوامی قسەکانییدا سادق گوتی: "ساڵی ڕابردوو سێ ناوەندی سەرەکی هەبوون و هەرسێ ناوەندەکەش گەنمیان وەردەگرت. ئەوانەش سایلۆی ڕۆڤی، چەلەبی و سرین بوو، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە سایلۆی سرین لە خزمەت دەرچوو. ئەمساڵ تەنها دوو سایلۆ خزمەت دەکات ئەوانیش ڕۆڤی و چەلەبین."
لە کۆتایی قسەکانییدا سادق ئاماژەی بەوەشدا ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە بەرهەمەکان زۆر کەمبوون، هەربۆیە لە ئێستادا چاوەڕوانی بەرهەمی گەنمی ئاوین و گوتی: "بە پێی پێشبینەکان بەرهەمی ئەمساڵ لە ساڵی ڕابردوو کەمترە. ئێستا لە ناوەندەکەمان ئامادەین و تاوەکو گەنم هەبێت وەریدەگرین."
شایەنی بیرهێنانەوەیە ساڵی پار یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی سایلۆی گەنم سرین بوو، بەڵام بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی جەنگی و موشکە لە ئەنجامدا سایلۆکە لە خزمەت دەرچوو، زۆر زیانی گەورەی بەرکەوت.