لە کەمپی هۆل لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢٩ داعش دەستگیرکران
لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پشتگیری قەسەدە و یەپەژە لە کامپی هۆل، لە ڕۆژی سێیەمدا ٨ چەتەی داعش دەستگیرکران.
لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پشتگیری قەسەدە و یەپەژە لە کامپی هۆل، لە ڕۆژی سێیەمدا ٨ چەتەی داعش دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە ناوی "ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی"، لە بەشی موهاجیرات کە مەترسیدارترین بەشی کەمپەکەیە، پشکنین ئەنجامدرا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک چەتەی داعش دەستبەسەرکران و چەندین کەرستەی بریندارکەر دەستی بەسەردا گیرا.
ڕاگەیاندرا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٨ لایەنگر دەستگیرکراون و تونێلەکانی خۆحەشاردانی چەتەکان دۆزراونەتەوە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند لە ٢٤ کاژمێری ڕابردوودا ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتۆتە ٢٩ کەس.
لە پشکنینەکاندا بۆمبێکی دەستی و کەرەستەی بریندارکردن و جلی سەربازی و پارە و ئامێری چەتەکان دەستی بەسەردا گیرا.