لە لازقیە شەڕ بەردەوامە.. ١٦ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران

لە شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دەستەی تەحریری شام، ١٦ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی ئەل وەتەن، کە نزیکە لە حکومەتی دیمەشق، لە دۆڵی ڕەبیعەی لازقیە لە نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دەستەی تەحریری شام شەڕ ڕوویداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، "دەوڵەتی تورک پشتیوانی لە چەتەکانی دەستەی تەحریری شام دەکات".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە شەڕەکەدا ١٦ سەربازی حکومەتی دیمەشق گیانیان لەدەستداوە و ٥ سەربازیش بریندار بوون".

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ چەتەکانی تەحریر شام، هێرشیان کردبووە سەر خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە دەوروبەری سەراف لە ناوچەی جەبەل ئەکراد لە باکووری لازقیە.

ژ.ن