لە منبج لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە گوندێکی منبج بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی چەتەکانی داعش، ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ٢ منداڵیش بریندار بوون.
لە گوندێکی منبج بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی چەتەکانی داعش، ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ٢ منداڵیش بریندار بوون.
لە گوندی خالیدی نزیکی بەنداوی تشرینی رۆژهەڵاتی منبج تەقینەوەکە روویداوە.
لە تەقینەوەکەدا، محەمەد سابیت ساڵح (٩) و براکەی موهەنەد سابیت ساڵح (٨) و حوسام عیسا (١٠) گیانیان لەدەستداوە.
دوو منداڵی دیکەش بریندار بوون، دۆخی منداڵێکی بریندار خراپە، بەڵام دۆخی منداڵێکی دیکە باشە.
ف.ق