لە مەنبەج شەهیدانی سەرهەڵدانی ١٢ ی ئادار یادکرانەوە
پەیەدە لە کانتۆنی مەنبەج و دەوروبەری بە مەراسیمێک شەهیدانی سەرهەڵدانی ٢٠٠٤ ی قامیشلۆی بیرهێنایەوە، درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان دووپاتکرایەوە.
پەیەدە لە کانتۆنی مەنبەج و دەوروبەری بە مەراسیمێک شەهیدانی سەرهەڵدانی ٢٠٠٤ ی قامیشلۆی بیرهێنایەوە، درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان دووپاتکرایەوە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخستنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە کانتۆنی مەنبەج و دەوروبەری، ڕیم دەروێش دەربارەی سەرهەڵدانی ١٢ ی ئاداری قامیشلۆ دوا و گوتی: "ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی ١٢ ی ئاداری قامیشلۆ تێدەپەڕێت، ئەم سەرهەڵدانە لە یاریگای بەلەدی (یاریگای ١٢ ی ئادار) دەستی پێ کرد، ڕاستی ئەم سەرهەڵدانە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ هێزی پێ بەخشین، کورد دژی سیستەمە سەرمایەداری و چەوسێنەر و نەتەوەپەرستە تاکڕەنگەکان سەرهەڵدانی کرد".
هەروەها گوتی: "ئەو شەهیدانە بیردەهێنینەوە کە بۆ ژیانی ئارام و ئاشتیانەی گەلەکەمان گیانیان بەخشی، ئەم سەرهەڵدانە نەوەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو پێکهاتەکانی گرتەوە".
لە درێژەدا گوتی: "سیستەمی ستەمکار هەوڵیدا فیتنە بێنتەوە لەنێوان کورد و عەرەب لەڕێگەی یاری تۆپی پێ، بەڵام نەگەیشتە ئامانج و خواستەکانی، بەڵکو سەرهەڵدانەکە بووە مایەی هەماهەنگی گەلانی هەرێمەکە".
لەکۆتایی قسەکانی ڕیم دەروێش گوتی: "ئێمە وەک پەیەدەی مەنبەج، سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ئەم سەرهەڵدانە دادەنەوێنین، درێژە بە ڕێگەی ئەو شەهیدانە دەدەین کە بۆ ژیانی ئاشتیانەی ئێمە، قوربانییەکی مەزنیان بەخشی".