لە نەورۆزی کۆبانێدا بڕیاری بەرخۆدان و تێکۆشان درا

لە ئاهەنگی نەورۆزدا کە لە گردی مشتەنور لە کۆبانێ بەڕێوەچوو، بڕیاری تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشان بۆ چارەسەری پرسی کورد درا.

نەورۆزی کۆبانی

 

بەهەزاران کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات ئاهەنگی نەورۆزیان پیرۆز کرد. هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی فورات، فەرحان حاجی عیسا، نەورۆزی لە ڕێبەر ئۆجالان و هەموو گەلان پیرۆز کرد.

فەرحان حاجی عیسا وتی: "ئێمە لەسەر هێڵی تێکۆشانی دەڕۆین  هێڵێ کە شەهیدان و تێکۆشەرانی ئێمە لە بەرەکانی پێشەوەی خەباتدا دەستیان پێکرد، ئێمە بەرەو ئازادی دەڕۆین. دروشمی نەورۆزی ٢٠٢٤ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە، چارەسەری سیاسییە بۆ پرسی کورد کە لەلایەن ئازادیخوازانی جیهانەوە دیاری کراوە، ئێمە بەرەو بنیاتنانی وڵاتێکی دیموکراتیک فرە نەتەوەیی هەنگاو دەنێین. نامەی نەورۆزی کۆبانێ چارەسەری سیاسی و بە دیالۆگی ناوخۆیی و بنیاتنانی سوریایەکی پێشکەوتووە."

ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی فورات کانتۆنی ستار، پەیمان عەلوش قسەی کرد و ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی گەلی ناوچەکە کرد و وتی: "بە هۆی فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە، ئەم دەستکەوتانەمان بەدەستهێنا و پیلانگێڕی دژی ناوچەکانمان تێکشکاند. ئێمە لەگەڵ گەلەکەمانداین لە باکووری کوردستان و بە دڵنیاییەوە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی داهاتوودا سەردەکەون."

عایشە ئەفەندی، هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات وتی: "لە گردی مشتەنورەوە کە لانکەی شەهیدانە، سڵاو بۆ بەرخۆدانی گەریلا دەنێرین جارێکی بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێبازی ئەوان دەڕۆین و سەردەکەوین."

عایشە وتی، دژی داگیرکەران و سیاسەتەکانی حکوومەتی تورکی داگیرکەر تێدەکۆشین، تا ئەو کاتەی ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەن.

ئاهەنگەکە بە پێشکەشکردنی بەرهەمی هونەرمەندانەوە کەشێکی دیکەی بە بۆنەکە بەخشی و بەردەوام بوو.