لە ڕەقە ٤٠٠ شەڕڤان چوونە ڕیزەکانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنەوە
لە ڕەقە ٤٠٠ شەڕڤان پاش تەواوبوونی مەشقەکانیان، چوونە ڕیزەکانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنەوە و ئەرکەکانیان دەست پێ کرد.
لە ڕەقە ٤٠٠ شەڕڤان پاش تەواوبوونی مەشقەکانیان، چوونە ڕیزەکانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنەوە و ئەرکەکانیان دەست پێ کرد.
لە ئەکادیمیای هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن خولی پەروەردەی ٤٠٠ شەڕڤان کۆتایی هات.
خولەکە ٤٥ ڕۆژ بەردەوام بوو، بەم بۆنەیەوە هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن مەراسیمێکی بۆ ٤٠٠ شەڕڤانەکە ڕێکخست. شەڕڤانە نوێیەکان و فەرماندەکان و مەجلیسی سەربازی ڕەقە و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و بنەماڵەی شەڕڤانەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
ئەندامی نووسینگەی پەروەردەی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن حازم ئیدریس قسەی کرد، ڕایگەیاند ئەرکی پاراستنی هەرێمەکە لەئەستۆی هەمووانە.
پاشان شەڕڤانەکان نمایشێکی سەربازییان ئەنجامدا و سوێندی سەربازییان خوارد.