جوان عەلی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە ٢٥ی کانوونی یەکەم بۆ سەر چاپخانەی سیماڤ بە سەختی بریندار بوو، لە ٢٩ی کانوونی یەکەم شەهید بوو. هەروەها ئایە محەمەد خەڵکی گوندی ئوم ئەلفرسان لە قامیشلۆ بە هۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەم شەهید بوو لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی جوان عەلی دا یادی کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا هاووڵاتیانی قامیشلۆ، کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم)، ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)بەشدارییان کرد.
جەماوەر تەرمی شەهید جوان عەلی لە گەڕەکی عەنتەرییەوە بەرەو گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان برد، لە گۆڕستان بۆ یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بە خولەکێک بێدەنگی مەراسیمەکە ئەنجامدرا.
ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ، لبێد عەتا ڕایگەیاند، شەهیدان هەوێنی گەلی کوردن و بەسایەی شەهیدەکانمانەوە و دایکی شەهیدان، سەردەکەوین و بە هەموو گەلی کورد دەڵێین هەموو پێکەوە لەسەر ڕێبازی شەهیدان هەتا کۆتایی دەڕۆین".
ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک هەروەها جاسر ئەلساڵح، قسەی کرد و وتی:"چەندە ستایشی شەهیدەکانمان بکەین، ناتوانین مافی خۆیان بدەین".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە وڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
دالیا حەنان بە ناوی بنەماڵەی شەهید جوان عەلی قسەی کرد و پەیامی بەرخۆدانی پێشکەش کرد.
هەروەها ئامۆزای شەهید ئایە محەمەد ئەیاد محەمەد وتی:"شەهیدان هەرگیز نامرن. پێویستە ئاسمانی بەڕووی دەوڵەتی تورکدا دابخرێت".
دایکی شەهید جوان عەلی، شیرین مەمۆ، هەروەها لە بەرامبەر هەموو گەلی کورد، یادی شەهیدبوونی کوڕەکەی بە بەرخۆدانی پیرۆز کرد و بەڵێنیدا کە لەسەر هێڵی شەهیدەکانیان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
مەراسیمی شەهیدان جوان و ئایە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.