'لە سایەی ڕێبەر ئاپۆوە خەونەکانمان بوون بە ڕاستی'

خوێندکارانی زانکۆی کوبانێ ئاماژەییان بەوەدا لە سایەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە خەون و خەیاڵەکانیان بوون بە ڕاستی و وتییان: "لەپێناو بەهێزترکردنی زمانی کوردیدا کاردەکەن."

ئاهەندگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ

دوێنی لە شاری کۆبانێ ٢٥٠ خوێندکار ئاهەنگی تەواوکردنی قۆناغی زانکۆیان گێڕا. ئاهەنگەکە بە بەشداری هەزارن کەس لە یاریگای کۆبانێ بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمی ئاهەنگی دەرچوونەکەدا خوێندکاران بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد و وێڕای دەربڕینی هەستی دڵخۆشییان ئاماژەییان بەوەدا: "خەونی چەند ساڵەمان بوو کە بەزمانی شیری کوردی بخوێنین و بگەیەن بە ئامانجەکانمان. بە ئامانجگەیشتی ئەم خەونەشە بە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەجێگەیەشت، کە لەسەر ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆی بونیاتناوە."

'لەسایەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانەوە خەون و خەیاڵەکانمان بوون بە ڕاستی'

خوێندکارێکی دەرچووی بەشی زمان و وێژەی کوردی بە ناوی ئاهین شەهین کە هەم دایکە و هەم بەزمانی کوردی دەخوێنێت دوای دەربڕیینی خۆشی و پیرۆزکردنی ڕۆژەکەی وتی: "خەونێک بوو بۆ ئێمە کە بەزمانی کوردی بخوێنین. بۆیە لەمرۆدا ئەو خەونەمان بەجێگەیاند و لە شاری کۆبانێ بە زمانی کوردی خوێندنی خۆمان تەواوکرد. ئەم سەرکەوتنە پیرۆزی دایکانی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. کە بە سایەیی ئەوانەوە گەشتین بەم ڕۆژە و خەون و خەیاڵەکانمان بوون بەڕاستی."